کوردستانی

تەندروستی هەولێر لەبارەی تۆمارکردنی حاڵەتی کۆرۆنا لەو شارە روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستی هەولێر لەبارەی تۆمارکردنی حاڵەتی کۆرۆنا لەو شارە روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر روونکردنەوەیەکی لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکردەوە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگەیاند " لەچەند ئەکاونتێك لە شوشیال میدیا  ڤیدیۆیەكی بێ بنه‌ما بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، کە گوایە لە شاری هەولێر کەسێك تووشی به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه‌ و لە ڤیدیۆکەدا کەسێك دەردەکەوێت، کە گوایە تووشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بووە و ناوی دەهێندرێت، لێره‌وه‌ بۆ رای گشتی هاووڵاتیان ڕووندەکەینەوە، كه‌ ئه‌م ڤیدیۆیە بێ بنه‌مایه ‌و دووره‌ له‌ راستییه‌وه‌ و هه‌روه‌ك چۆن دووپاتكراوه‌ته‌وه‌، هه‌ر حاله‌تێك هه‌بێت به‌ فه‌رمی ڕاده‌گه‌ێندرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی ته‌ندروستی هه‌ولێر رێكاری یاسایی له به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گریته‌به‌ر، كه‌ هه‌واڵی بێ بنه‌ما بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ و ده‌روونی خه‌ڵك ده‌شڵه‌ژێنن".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان