کوردستانی

چەند لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پێكدەهێنرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


چەند لیژنەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا پێكدەهێنرێت
مەودا میدیا-

وەزارەتی پلاندانانی عیراق دەڵێت "لیژنەی باڵای حكومەتی فیدراڵی و لیژنەی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغدا لەسەر پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی هونەری هاوبەش بۆ پێداچوونەوە بە كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوانیان رێككەوتن".

وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە ‌راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە "ئەمڕۆ یەكەمین كۆبوونەوەیان لەگەڵ لیژنەی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتی دارا رەشید، وەزیری پلاندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامداوە و تاووتوێی دۆسیە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا كراوە، لەوانە یاسای نەوت و غاز، بودجە و چەند بابەتێكی دیكە".

باسی لەوەشكردووە "لە كۆبوونەوەی نێوان هەردوو  لیژنەی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی، رێككەوتن لەسەر چارەسەركردنی كێشەكانی نێوانیان لەسەر بنەمای دەستوور و كارنامەی كابینەكەی محەمەد شیاع سودانی كە لە ئەنجومەنی نوێنەران پەسەندكراوە".

بەپێى راگەیەندراوی وەزارەتی پلاندانانی عیراق لە كۆبوونەوەكەدا "هەردوولا جەختیان لەسەر پێكهێنانی چەند لیژنەیەكی هونەری كردەوە بۆ زیاتر گفتوگۆكردن و گەیشتنە رێككەوتن و چارەسەری ریشەیی بۆ هەموو ئەو دۆسیانەی لەنێوان هەردوولادا گفتوگۆی لەبارەوە دەكرێت و جگە لەوەش كۆبوونەوەكان لەرۆژانی داهاتوودا بەردەوامدەبن".

لیژنەی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان ماوەی چوار رۆژە لە بەغدایە و چەندین كۆبوونەوەیان لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومەتی فیدراڵی ئەنجامداوە.

ك م 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن