کوردستانی

راگەیەندراوێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتيی سلێمانییەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێك لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتيی سلێمانییەوە
مەودا میدیا-

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتيی سلێمانی رایگەیاندووە "لە سبەینێوە هەر گەشتێكی هاتن و رۆشتن ئەنجامبدرێت پێویست بە پشكنینی كۆرۆنا و بەڵگەنامەی ڤاكسین ناكات".

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا دەڵێت "لە رێنماییەكی نوێدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی، سەرجەم گەشتیارانی عیراقی و بیانی و هێڵە ئاسمانیەكان ئاگادار دەكاتەوە لە رێكەوتی 1ی كانونی یەكەمی 2022 لەكاتی گەشتكردنی هاتن و رۆشتن لە فڕۆكەخانەكانی عیراق پێویستیان بە هیچ بەڵگەنامەیەكی ڤاكسین یاخود پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا نابێت".

ئەوەش دوای ئەوە دێت ئەمڕۆ چوارشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2022 وەزارەتی تەندروستیی عیراق بڕیاری دا بە "هەڵوەشاندنەوەی رێكاری وەرگرتنی كارتی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ گەشتیاران بۆ ناوەوە و دەرەوەی عیراق و هەروەها بەستنی دەمامكیشی كردە هەڵبژاردن لە شوێنە گشتییەكان و فەرمانگەكاندا، واتە هەر هاوڵاتییەك خواستی لەسەری نەبێت دەتوانێت ماسك نەبەستێت".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن