کوردستانی

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ بەردەوامی بارانبارین ئاشكرا دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ بەردەوامی بارانبارین ئاشكرا دەكات
مەودا میدیا-

كەشناسی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ بەردەوامی بارانبارین ئاشكرا كردو رایگەیاندووە "ئەمشەو بارانبارین بەردەوامی دەبێت و لەكاتەكانی بەرەبەیاندا كەش ئاسایی دەبێتەوە".

كەشناسی هەرێم پێشبنییەكانی بۆ كەش و هەوای هەرێم راگەیاندو دەڵێت "كاریگەری ئەم شەپۆلی بارانبارینە كە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی گرتەوە بۆ ئەمشەویش بەردەوامی دەبێت و بەشێوەی نمە باران لەناوچە جیاجیاكاندا هەندێ جار ئەگەری گۆڕانی بۆ تاوە باران هەیە".

باسی لەوەشكردووە "لەناوچە كانی باشور و رۆژئاوای شاری هەولێر پێشبینیی   لێزمە باران و هەورە بروسكە دەكرێت و لەكاتەكانی بەرەبەیانیشدا كەش ئاسایی دەبێتەوە". 

كەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 كاتیژمێری رابردووی بڵاوكردووەتەوە بەجۆرێك سەرجەم رێژەكان بە ملم دیاریكراوە (ئاكری 15، بامەرنی 32.4،
بازیان8.8، دەربەند 13.8، دوكان 2.6، حاجی ئۆمەران 9.6، هەڵەبجە 8، هەڵشۆ 13.4، كەلار 4، كانی ماسی 24.2، مانگیش 28.8، مەیدان 10.8، سۆران 5.2، هەولێر، دڵۆپ، سلێمانی 22، دهۆك 9.3، كەركوك، دڵۆپ، زاخۆ 11، چەمچەماڵ 1.8، شەمامك 0.4، دووز، دڵۆپ، خانقین، دڵۆپ).

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن


News

ئیتر براکان دەستی یەکتر ناگرن

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە



News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش