کوردستانی

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ پێدەچێت بەمنزیکانە سەردانی بەغدا بکەین

مەودا میدیا - سلێمانی |


وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ پێدەچێت بەمنزیکانە سەردانی بەغدا بکەین
مەودا میدیا-

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر کاتێک پێویست بکات سەردانی بەغدا دەکات، ئەمە وتەی جوتیار عادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمە کە لەپێگەی فەرمی حکومەت دایناوە و دەشڵێت، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەغدا بۆ چارەسەری کێشەکانی نێوانیان بەردەوامە.


لەدوای ئەوەی چەند جارێک وەفدی حکومی هەردوولا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر سەردانی یەکتریان کرد، جوتیار عادل لەپێگەی فەرمی حکوومەتی هەرێم رایگەیاندووە، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ بەغدا کەشێکی ئەرێنی هەبووە و درکیان بەوەکردووە کە ئەوان دەیانەوێت رێکبکەون. وتیشی، لە کۆتاییدا دەبێت بگەنە چارەسەرێکی مامناوەند و هەر کاتێکیش پێویست بکات شاندی حکومەت دەچێتەوە بەغدا.

وتەبێژی حکومەتی هەرێم دەشڵێت، لەکۆبوونەوەکانیان لەگەڵ حکومەتی ناوەند باسلە بابەتی نەوت، بودجە و خاڵەسنوورییەکان و داهات و چاودێری دارایی کراوە.

ئەگەرچی هەتاوەکو ئێستا هیچ ئەنجامێکی کۆتایی لە کۆبوونەوەکانی هەردوولا رانەگەیەندراوە، بەڵام جوتیار عادل باسی لەبەردەوامی کۆبوونەوەکان کردووە و دەڵێت، هەموو کاتێک ئامادەن بچنە بەغدا و پێدەچێت بەمنزیکانەش سەردانی بەغدا بکەن. 

جوتیار عادل لەکۆتاییدا دەڵێت "هیوادارین ئەم گفتوگۆ و سەردانانە ئەنجامی هەبێت."

 

 ژ.م

Qaiwan
Qaiwan