کوردستانی

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: بۆشایی یاسایی لە سپیکردنەوەی پارە لەهەرێمدا هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: بۆشایی یاسایی لە سپیکردنەوەی پارە لەهەرێمدا هەیە
 مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

 
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا باسی لەوە کرد بۆ رووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی و پرۆسەی چاکسازیی، هەنگاویی باشییان بڕیوە و دەربارەی بە سپیکردنەوەی پارە لەهەرێم رایگەیاند، لە کوردستان بۆشایی یاسایی هەیە سەبارەت بەو بابەتە. 


حاکم ئەحمەد ئەنوەر سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان، پێشهاتنی رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی رایگەیاند،  پرۆسەی چاکسازی دژی گەندەڵی لەهەرێم بەردەوام ەو هەنگاویی باشییان لەو بارەوە بڕیوە و لەسەرەتای ساڵی 2023 راپۆرتێکیان دەبێت لەسەر ئەو بابەتە و دەیخەنە روو.

هەر لەکۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکەدا سەبارەت بەکێشەی سپیکردنەوەی پارە رایگەیاند، بۆشایی یاسایی لەو بوارەدا هەیە،  بەڵام لەگەڵ عیراق و بانکی ناوەندی لەسەر خەتن بۆ ئەوەی کاری جدیی تێدا بکەن.

رۆژی 9ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێک بەرۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دانراوە و لەو رۆژەدا چەندین چالاکی جۆراوجۆر دژی گەندەڵی لەجیهان و هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدرێت.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد