کوردستانی
پۆلسی هەولێر دەستگیركردنی 22 ژنی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر دەستگیركردنی 22 ژنی راگەیاند و وتەبێژی پۆلیسی پارێزگاكەش دەڵێت "ئەو ژنانە كاری فاڵچێتی، سواڵكردن و لەشفرۆشیان ئەنجامداوە"
هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی چەند دیمەنێك لە سۆشیال میدیا كە چەند ژنێك سواڵ دەكەن و كاری لەشفرۆشی دەكەن لە شەقامەكان وەكو پۆلیسی هەولێر بەدواداچوونمان كرد و توانرا 22 ژن دەستگیربكرێن بە تۆمەتی فاڵچێتی، سواڵكردن و كاری لەشفرۆشی لە شەقام و شوێنە گشتییەكان".
باسی لەوەشكردووە "ئەو ژنانە تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 55 ساڵن و شەشیان خەڵكی سوریان، سیانیان خەڵكی پارێزگاكانی دیكەی هەرێمن، یەكێكیان خەڵكی ئێرانە، 3 موسڵ 9 ژنیش نیشتەجێی شاری هەولێرن و ئیستا هەر 22یان پەراوی لیكۆڵینەوەیان بۆ رێكخراوە تاوەكو رێككاری یاساییان لەگەڵدا بگیرێتە بەر".
ك م

بیروڕا