کوردستانی

كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە پارێزگا جیاوازەكان ئاشكرا دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا لە پارێزگا جیاوازەكان ئاشكرا دەكرێت
مەودا میدیا- 

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەباوە  ئامارێكی مانگی 11ی رابردوو ئاشكرا دەكات و دەڵێت "لە لایەنێكی رەسمی داتاكەم وەرگرتووە". 

عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبای نیشتمانییەوە داتایەكی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت "ئەم داتایانە لە لایەنی رەسمی وەرگیراوە و تێكڕای كاتژمێرەكانی كارەبا بۆ ماڵان و شوێنە بازرگانیەكان لە مانگی 11 ی 2022 لە پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەرین سیازدە كاتژمێر و دوو خولەك بووە لە سلێمانی هەندێك ناوچە زۆر زیاتری هەیە لە هەندێكی دیكە، لە هەمان رێككەوت لە پارێزگای دهۆك 14 كاتژمێر و 35 خولەك كارەبای نیشتمانی هەبووە و جگە لەوەش لە هەندێك ناوچەی هەمان پارێزگا 11 كاتژمێر و 11 كاتژمێر هەیە". 

باسی لەوەشكردووە "لە پارێزگای هەولێر  14 كاتژمێر و بیست و شەش خولەك و ئیدارەی گەرمیان 18 كاتژمێر و سی و چوار خولەك و لە سلێمانی چوار پرۆژە بە هۆی سیستەمی پریپەید كارەبای بەردەوامیان هەیە و بەشێكی ماڵەكانیش هاوبەشی كارەبای نیە وكارگە گەورەكانیش كارەبایان بەردەوامە".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan