کوردستانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو دۆخەی هەرێم كە ئێمە تێیداین لە راستیدا دوو ئیدارەییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئەو دۆخەی هەرێم كە ئێمە تێیداین لە راستیدا دوو ئیدارەییە
مەودا میدیا-

سەرۆكی یەكێتی رایگەیاند "حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە حكومەتەكانی دیكە، زۆر بە سیاسی كراوە و دەشڵێت "بە دیفاكتۆ ئەو دۆخەی هەرێم كە ئێمە تێیداین لە راستیدا دوو ئیدارەییە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی (Iraq Oil Report)رایگەیاند "لەئێستادا حكومەتی ھەرێم زۆر بەسیاسی كراوە و بە دیفاكتۆ ھەرێم دوو ئیدارەیە، چونكە چاوەڕواندەكرێت سلێمانی خۆی بودجەی خۆی دابینبكات، ئاشكراشیدەكات "یەكێك لە زیانەكانی ئەم كەشوھەوای دژایەتییە، پلانەكانی حكومەتی ھەرێم بووە بۆ راكیشانی بۆری غاز كە لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەكان گرێبەستەكەی بە كۆمپانیای كار-ی نزیك لە پارتی دیموكراتی كوردستان دراوە، دووپاتیدەكاتەوە، بەشێوەیەكی تایبەتی دژایەتی ئەو پڕۆژەیە دەكات، بەو پێیەی گرێبەستەكە بە ھیچ پرۆسەیەك و بێ تەندەر دراوە بە گروپی كار".

سەرۆكی یەكێتی راشیگەیاند "دەیەوێت بەشداربێت لە بڕیاردانی ستراتیژی سەبارەت بە كەرتی وزە، بەڵام پارتی دوو لە ھاوبەشە سیاسییەكانی خۆی لە پرۆسەكە و بە غیابی ئەوان لەگەڵ بەغداد كاردەكات، دەشڵێت، لەوە تێناگەم بۆچی حەز بە كاركردن لەگەڵ بەغدا ناكەن. بەسرە هەزار ئەوەندەی ھەموو كوردستان دەوڵەمەندترە، ئەگەر سەرۆك وەزیران بێت بڵێ پیاڵەكەی خۆت بخەرە سەر ئەم مێزە و دوای ئەوە دەتوانیت ببیت بە بەشێك لەم مێزە گەورەیە، بە بەسرەشەوە، ئەوە بۆ من دەستكەوتێكی گەورەیە".

رونیشیكردەوە "حكومەتەكەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە حكومەتەكانی دیكە و زۆر بە سیاسی كراوە و ئیتر كات نەماوە بۆ ریفۆرم، پرۆژە، چاكسازی، حكومەت چوار ساڵی خۆی تێپەڕاند و ئەوەی ھەیە ئێستا حكومەتی كار بەڕێكەرە".

بافڵ جەلال تاڵەبانی راشیگەیاند "وا دەردەكەوێت كە دیوارێك لەنێوان ئەوان و سەرۆك وەزیران ھەبێت، چونكە دەیانەوێت وەزیرێك یان بەڕێوەبەرێك بگۆڕن، بەڵام نایكەن، یان وەزیرێك دەستلەكاردەكێشێتەوە بەڵام نایكەن، زۆر زۆر قورس بووە، سەرباری ئەوەش، جیاوازییەكانی زۆر دەكرێت لەنێوان ھەولێر و سلێمانی، لە پرۆژەی خزمەتگوزاری و مووچە و پارەی دەرمان و پێشمەرگە و كۆمپانیاكان. حكومەت بە ئەنقەست پارەی خوێندكاران خەرجناكات نەك لەبەرئەوەی داھاتی نییە، بۆ ئەوەیە ئەم خۆپیشاندانانە لە سلێمانی رووبدات. ئەوەشی تێیداین لە راستیدا دوو ئیدارەییە".

سەرۆكی یەكێتی باسی لە داھاتی دەروازە سنورییەكان كردوو و ئاماژەی بەوەكردووە، بەھۆی دەروازەی مونزرییەوە، باشماخ و پەروێزخان زیانی گەورەیان بەركەوتووە، لە حاجی ئۆمەرانیش بە رێككەوتنێك لەگەڵ ئێران كراوە بە دەروازەی سەرەكی ئێران بۆ ھەرێم، لەناو حكومەتیشدا كەسانێك ھەن رێگری لە بازرگانان دەكەن تا لە باشماخ و پەروێزخانەوە بازرگانی بكەن، بەڵام پارتی حاجی ئۆمەرانی ھەیە، ئەو دەروازەی نێوان ھەرێم و سوریا كەس ھیچ دەربارەی نازانێت و نازانین چی دێت و چی دەڕوات جگە لەوە پاڵاوگەش ھەیە داھاتی دیار نییە وەك عەین زالە، بەردەوام ئیشی تێادەكرێت و نازانن بۆ كوێ دەڕوات".

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە چاوپێكەوتنەكەیدا وتیشی "دژە تیرۆر كە باشترین و پرۆفێشناڵترین ھێزی تایبەتی عیراقە، بەیانییەك ھەڵدەستن دەبینن بودجەكەیان بڕدراوە، لەكاتێكدا ئەوان ھێشتا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەكانیان و ھەفتانە گورز لە داعش دەدەن، ئەمە ھیچ پاڵپشتێكی یاسایی نییە، بەس ئەوەیە یەكێك خەبەری دەبێتەوە و دەڵێت بەمشێوەیە فشار لە یەكێتی دەكەین".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن