کوردستانی
سەردانیکردنی نەخۆش لە نەخۆشخانەکان قەدەغە کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشی له سەرجەم نه‌خۆشخانه‌كان قەدەغە کرد لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانیكردنی نه‌خۆشی له سەرجەم نه‌خۆشخانه‌كان قەدەغە کرد لەپێناو بەرژەوەندیی گشتی.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "لەپێناو بەرژەوەندی گشتی بۆ رێگە گرتن لە ترسناکی بڵابوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) و دوابەدوای بڕیارەکانی بەرێوەبەرایەتییە گشتییە تەندروستییەکانی پارێزگاکان"، بڕیارماندا بە:
1-قەدەغەکردنی تەواوی سەردانکردنی هاووڵاتییان بۆ نەخۆشخانەکان و سەنتەرەکان لەکەرتی گشتی و تایبەت (نەخۆشخانەکانی حکومی و ئەهلی).
2-دەبێت لە قاوشی نەخۆشخانەکان نەخۆش تەنها یەک هاوەڵی زیاتری لەگەڵدا نەبێت و لەبەشەکانی چاودێری چڕ پێویست بەبوونی هاوەڵی نەخۆش ناکات.
ئاماژە بەوەشکراوە "هیوادارین هاوڵاتییان پابەندی بڕیار و رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی بن بۆ پاڵپشتی هەموو لایەک لە کۆنتڕۆڵکردنی بڵاوبوونەوەی ئەم نەخۆشییە".