کوردستانی
هاوڵاتییەکی بەریتانی لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
شەوی رابردوو لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە شەقامی 100 مەتری شاری هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا کە بە رەگەز بەریتانیاییە و تەمەنی 59 ساڵە و بە پیادە رۆشتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی كاتژمير (10:30) خولەکی شەوی رابردوو هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگاداركرانەوه به بوونى رووداوێكى هاتوچۆ لەسەر شەقامى 100 مەتری نزیک هوتێلی (ئارجان روتانا) دەستبەجێ گەیشتنە شوێنى رووداو و دەرکەوت كەوا ماتۆڕسكيلێك شوفێرەكەى به ناوى (م. خ. ش) به رەگەز عەرەبی سوریا كه كارى دیليڤەرى دەكات، خۆى كێشاوه به هاوڵاتیيەكى به رەگەز بەريتانى به ناوى (ئاندرو تورلی) تەمەن 59 ساڵ کە له كۆمپانيایەک لە شاری هەولێر كاردەكات و ویستوویەتی به پياده لە شەقام بپەڕێتەوە، بەڵام شوێنی پەڕینەوەی پیادە نەبووە، بۆیە لە ئەنجامی ئەو رووداوە هاوڵاتییە بەریتانییەکە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژە بەوەکراوە "بەپێی لێکۆڵینەوەکانیش هاوڵاتییە بەریتانییەکە هاوڕێیەکی لەگەڵ بووە به ناوى (دەيڤید) كه دانی بەوەدا ناوە بەر له رووداوەكه خواردنەوەی کحولییان خواردووەتەوە و هاوڕێکەشی لە شوێنی مۆڵەتپێدراو بۆ پەڕینەوەی پیادە نەپەڕیوەتەوە، بۆیە ئەم کارەساتە روویداوە، لەئێستاشدا شۆفێرى ماتۆڕسكيلەکه بەپێی مادەی (24ی هاتوچۆ) لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگيركراوە".
س.ر
س.ر
بیروڕا