کوردستانی
بۆردوومانەکەی قەزای ماوەت شەهید و برینداری لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ هەینی 2ی کانونی یەکەمی 2022 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی شاخی کێلەشین لە گوندی زەروونی سەر بە قەزای ماوەتی بۆردوومانکرد لە ئەنجامدا هاوڵاتییەکی مەدەنی شەهیدبوو.
تیمی کوردستانی عیراقی ڕێکخراوی CPTی ئەمریکی رایگەیاند "ئەو هاوڵاتییە مەدەنییەی کە ئەمڕۆ لە بۆردوومانەکەی تورکیادا بۆسەر شاخی کێلەشین لە گوندی زەروونی سەر بە قەزای ماوەت بێسەروشوێن بوو، ئێستا تەرمەکەی لەلایەن براکەیەوە دۆزرایەوە".
ئاماژە بەوەكراوە "تائێستا لە بۆردوومانەکەی ئەمڕۆی تورکیادا بۆ سەر شاخی کێلەشین هاوڵاتییەک بەناوی "عەزیز محەمەد رەسوڵ" شەهید بووە و دوو هاوڵاتی دیکەی مەدەنیش برینداربوون، سەرجەمی قوربانیەکان خەڵکی گوندی قامیشن".
ئەوەش هاتووە "لەئێستادا برای شەهیدەکە کە یەکێکیشە لە رزگاربووانی بۆردوومانەکە، چاوەڕێی تیمەکانی فریاکەوتنە بۆ گواستنەوەی یەکێک لە بریندارەکان و تەرمی قوربانیەکە و هەموویان لە شاخی کێلەشین گیریان خواردووە".
س.ر

بیروڕا