راپۆرت

"قەتەر کۆتایی بە هەر هیوایەک هێنا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و عەرەب"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"قەتەر کۆتایی بە هەر هیوایەک هێنا بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی ئیسرائیل و عەرەب"
مەودا میدیا-

پێگەی زە ئەنتلەنتیکی بەریتانی کە یەکێکە لە پێگە وەزشییە هەواڵییەکانی جیهان باسی لە رەتکردنەوەیەکی جەماوەریی عەرەبیی کردووە بەرانبەر ئیسرائیل، لە بەرانبەر ئەوەشدا لە هەموو رووەکانەوە پشتیوانیی بۆ فەلەستین دەربڕدراوە.
 
پێگەکە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردووەتەوە کە هاندەرانی وەرزشی رەتیدەکەنەوە قسە بۆ پەیامنێری تەلەڤزیۆنی ئیسرائیل بکەن تەنانەت گەنجێکی ژاپۆنی کاتێک دەزانێت قسە بۆ کەناڵێکی ئیسرائیکی دەکات کۆتایی بە قسەکانی دەهێنێت.

رۆژنامەنووسێکی ئیسرائیلی کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە دەڵێت "ئەزموونی قەتەر هیواکانمانی لاوازکرد سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی عەرەب- زیسرائیل".

ئاماژەی بەوەشکردووە "باوەڕم وابوو خەڵکی لە شەقام ئاشتی و ئارامییان دەوێت، بەڵام لەو کاتەوەی گەیشتوومەتە قەتەر بۆچوونەکەم گۆڕاوە، ئێستا راستییەکە دەزانم، ئەوان ئێمە بە مرۆڤ نازانن، هەست بە دڵتەنگی دەکەم".

راگەیاندن و دۆزی فەلەستین
پێگەکە ئاماژە بەوەدەکات کە ئالای فەلەستین لەناو یاریگاکە زۆر بەرزکرابوونەوە، دەڵێت تەنها فەلەستینییەکان نا، بەڵکو هەموو عەرەب ئاڵای فەلەستینیان پێ بوو".

میخال ئەهرونی، رۆژنامەنووسی ئیسرائیلی وتارێکی نووسیوە بەناونیشانی "فەلەستینییەکان هەموویان لە قەتەربوون، واقعێکی شەرمەزارکەر"، ئەو رۆژنامەنووسە باسی لەوە کردووە کە چۆن فەلەستینیەکان لە مۆندیالی قەتەردا سەرکەوتن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن