کوردستانی

هەشت رۆژ پشوو راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەشت رۆژ پشوو راگەیەندرا
مەودا میدیا-

 جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان پشووەکانی وەرزی یەکەمی خوێندن رادەگەیەنێت، ئاماژە بەوەدەکات پشووەکە لە 25ی کانونی یەکەمی 2022 بۆ 2ی کانونی دووەمی 2023 دەبێت.

عەبدولواحید محەمەد، جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایگەیاند "تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەمی ساڵی خوێندنی 2022-2023 لە 14ی ئەم مانگەوە دەستپێدەكات و 24ی 12ی 2022 كۆتایی دێت و رۆژی دواتر كە دەكاتە 25ی ئەم مانگە پشوو لە ناوەندەكانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە بەپێی ساڵنامەی خوێندن كە لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە دانراوە دەستپێدەكات و تاوەكو 2ی 1ی2023 دەبێت".

ئاماژەی بەوەکرد "رۆژی دواتر دەوامی ناوەندەكان خوێندن دەستپێدەكاتەوە، ئەم پشووە تەنها ناوەندەكانی خوێندن دەگرێتەوە و دیوانی پەروەردەكان ناگرێتەوە و دەوامی ئاسایی خۆیان دەكەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

رێنوسی تابلۆی ئۆتۆمبێلەكانی هاتوچۆی هەرێم هەڵەن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

پارستنی ئاو وەکو ئەرکێکی بنەڕەتیی ژیان

لەلایەن د.مونیرە ئەبوبەکر


News

بۆ ناهێڵن عەرەبە ئاوارەکان بگەڕێنەوە؟

لەلایەن خەڵەف غەفور


News

نەرمین عوسمان؛ خەباتگێڕێکی کۆڵنەدەر

لەلایەن هیوا محەمەد