کوردستانی
رووداوێکی هاتوچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر شەقامی 150 مەتری شاری هەولێر کەسێک گیانی لەدەستدا کە شۆفێری ماتۆڕسکیلێکە و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلێکدا.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 2ی کانونی یەکەمی 2022 لەسەر شەقامی 150 مەتری چەند ماتۆڕسکیلێک بەیەکەوە پێشبڕکێیان کردووە و لەوکاتەش لەسەر شەقامەکە ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسانی تایبەت دەڕۆیشت لە سایدی خۆی پێشبڕکێکارەکان لەبەر ململانێی خۆیان نەیانتوانیبو بە تەواوی ئۆتۆمبێلەکەی بەردەمیان ببینن خۆیانی لێ دەرباز بکەن، بۆیە یەکێک لە ماتۆڕسکیلەکان کە لە جۆری بی ئێم بووەخۆی کێشاوە بەدواوەی ئۆتۆمبێلەکە"،
ئاماژەی بەوەشکرد "لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری ماتۆڕ سکیلەکە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینەکەشی بە سەختی برینداربووە، هەروەها لە دوای کردنەوەی شەقامی 150 مەتری ئەمە دووەم رووداوە تیادا تۆماردەکرێت کە گیانلەدەستدان بوون".
س،ر

بیروڕا