کوردستانی

بۆ جاری چوارەم شێروان شێروانی بەبێ هیچ هۆكارێك لە زیندان سزادرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ جاری چوارەم شێروان شێروانی بەبێ  هیچ هۆكارێك لە زیندان سزادرایەوە
مەودا میدیا-

نوێنەری زیندانیانی بادینان رایدەگەیەنێت بۆ جاری چوارەم رۆژنامەنووس شیروان شیروانی لە زیندانی چاكسازیی گەورانی هەولێر سزادراوەتەوە، ئاماژە بەوەشدەکات ماوەیەكە بە پلان و بەشێوازێكی بەرنامە بۆ دارێژراو و بیانوو بە زیندانیانی بادینان دەگیرێت.

ئەیهان سەعید، نوێنەری زیندانیانی بادینان رایگەیاند "بۆ جاری چوارەم رۆژنامەنووس شیروان شیروانی لە زیندانی چاكسازیی گەورانی هەولێر سزادراوەتەوە، لە كاتێكدا كەسوكارەكەی چاوەڕوانی ئازادبوونیان دەكرد".

ئاماژەی بەوەکرد "ماوەیەكە بە پلان و بەشێوازێكی بەرنامە بۆ دارێژراو و بیانوو بە زیندانیانی بادینان دەگیرێت، لەكاتێكدا كۆی بیانوەكان نامەنتیقی و نالۆژیكین و پێی سزادەردرێن و دەخرێنە هۆڵی دیكە و تاكەكەسی و لەهاورێكانیان جیادەكرێنەوە و دەرون و كەشێكی نائارامیان بۆ دروستدەكرێت و بێ بەشدەكرێن لە مافی پەیوەندیكردن و سەردانیکردن".

باسی لەوەشکرد "جێگەی داخە ئەمەی كەدەكرێت بەرانبەر كەسوكارمان بە پلانكراوە و پێشووتر لە بەرانبەر ئەم سزا بەردەوامە سەپێندراو و بێ هۆكارانەدا داوای گواستنەوەیان بۆ سلێمانی كردبوو كە مافی هەر زیندانییەكە، بەڵام بەداخەوە وەك هەمیشە تلاعب و دەستی دەستیكردن بە كەیسەكەوە بەردەوامی هەیە و تائێستا وەڵامێك سەبارەت بەئەو پرسە نەدراوەتەوە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan