کوردستانی

لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت
مەودا میدیا-

بە‌ڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ شەممە 3ی کانونی یەکەم و سبەینێ یەکشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ درووستبوونی تەمێکی سوک، لە دوای نیوەرۆ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لە درەنگانی شەودا ئەگەری دووبارە  درووستبوونی تەمێکى سوک هەیە، پلەكانی گەرما لەنێوان 6 بۆ 20 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت, لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەكانی گەرما لەنێوان 16 بۆ 20 پلە دەبێت.


س،ر
Qaiwan
Qaiwan