کوردستانی

رێگەیەکی سەرەکی بەڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگەیەکی سەرەکی بەڕووی هاوڵاتییاندا دادەخرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێران و هاوڵاتییان دەکاتەوە لە داخستنی رێگەی سەرەکی هەولێر - پیرمام، داوا دەکات شۆفێران رێگەی بەدیل بەکاربهێنن.

ئەمڕۆ شەممە 3ی کانونی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کە بەهۆی گەیشتنی کارەکانی پەڕاندنەوەی ئاوەڕۆی سندوقی بۆ سەر رێگەی سەرەکی (هەولێر - پیرمام) لە ئەمڕۆوە سایدی چون بەرەو پیرمام دادەخرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "شوفێران دەتوانن (لادانی کاتی) رێگەیەکە وەکو شەقامی بەدیل بەکاربهێنن کە بەهێماکانی هاتوچۆ و فسفۆر ئاماژەی پێکراوە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan