کوردستانی

مووچە بۆ 14 هەزار کەسی دیکە دەبڕدرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مووچە بۆ 14 هەزار کەسی دیکە دەبڕدرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ناوی 14 هەزار خاوەن پێداویستیی تایبەت تۆمارکراون، ئاماژەی بەوەکرد لە دوای پەسندکردنی ئەم ناوانە لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دەرماڵەیان بۆ دەبڕێتەوە.

ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە رابردوودا رامانگەیاند نزیکەی 11 هەزار و 800  خاوەن پێداویستیی تایبەت ناونووس دەکرێن، ئەو ناونووسینەش ئەو خاوەن پێداویستییانە دەگرێتەوە کە شەلەل دەماغ و کورتە باڵا و ئەو منداڵانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە و دڕێژخایەنە".

ئاماژەی بەوەکرد "لەئێستادا لیستەکە بۆ 14 هەزار کەس بەرزبووەتەوە و بە مەبەستی پەسندکردنی ناوەکانیان بۆ ئەنجومەنی وەزیران رەوانە دەکرێن، دوای پەسندکردنی دەرماڵەیان بۆ دەبڕێتەوە کە بڕەکەی 150 هەزار دینارە".

ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی ئەو چاکسازییەی کە لە لیستی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان کرا نزیکەی 11 هەزار و 800 کەس لابران کە شایستەی ئەو دەرماڵەیە نەبوون و کەسانی شایستە ناونووسکران لە شوێنیان".

لەبارەی زیادبوونی دەرماڵەی خاوەن پێداویستییەکانەوە ئاریان ئەحمەد وتی "وەزیری کار و کاروباری کۆمەمەڵایەتیی بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە دەرماڵەی خاوەن پێداویستیی تایبەت زیادبکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan