کوردستانی
هۆکاری تەقینەوەی سیستمی غاز ئاشکرا کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پێشووی پەرلەمانی عیراق هۆکاری تەقینەوەی غازی ماڵان ئاشکرادەکات و رایدەگەیەنێت هۆکارەکەی دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی مادەی (ثايۆفین یان ثیۆفین)ی تێدانییە.
غالب محەمەد، ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند "دوای ئەوەی تێستی غازی (LPG) هەرێمی كوردستانمان کرد لە عیراق، بۆمان دەركەوت هۆکاری تەقینەوەی غازی ماڵان (LPG) دەگەرێتەوە بۆ ئەوەی مادەی (ثايۆفین یان ثیۆفین)ی تێدانییە بەراورد بەو غازە (LPG)یەی كە لە عیراق بەكاردێت".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەو مادەیە بۆنێكی تیژی هەیە گەر یەك تۆز غاز دزەبكات لە سیستمی شۆڤاژەكە ،بەڵام كە تێدا نەبێت بۆنی نییە و هەموو ماڵەكە پر دەبێت لە غاز و كەسیش پێی نازانێت و كارەسات روودەدات".
ئەم لێکۆڵینەوەش دوای ئەوەدێت مانگی رابردوو لە شاری سلێمانی و دهۆک بە هۆی تەقینەوەی سیستمی غازەوە ژمارەیەک هاوڵاتیی بوونە قوربانی.
س،ر

بیروڕا