کوردستانی
گومان لە جێبەجێکردنی یاسای نەهێشتنی بەقاچاخ بردنی نەوت و دەرهێنراوەكانی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پەرلەمانی كوردستان لە کۆبوونەوەی دوێنێدا بە دەنگی 88 پەرلەمانتار پرۆژە یاسای نەهێشتنی بەقاچاخ بردنی نەوت و دەرهێنراوەكانی پەسەندكرد و كردی بە یاسا ئەندامێکی لیژنەی یاسایش دەڵێت "لە یاساکەدا باس لە بەقاچاخبردنی نەوت نەکراوە بەڕێگەی بۆری".
کاوە عەبدولقادر، ئەندامی لیژنەی کاروباری یاسایی لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "گرنگی یاسای لە جێبەجێکردنیدایە و ئێمە لە کوردستان یاسای زۆرباشمان هەیە، بەڵام جێبەجێ نەکراون".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە گومانمان هەیە یاسای نەهێشتنی بەقاچاخ بردنی نەوت و دەرهێنراوەكانی وەک خۆی جێبەجێبکرێت، چونکە ئێمە باس لە بەقاچاخبکردنی نەوت و گاز دەکەین وە ئەوانەی ئەو کارە دەکەن هاوڵاتی فەقیر و هەژارنین بەڵکو بەرپرسەکانی ئەم وڵاتەن کە حکومەت ناتوانێت یاسای لەسەر ئەو کەسانە جێبەجێبکات".
ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروباری یاسایی وتی "لەناو یاساکەدا جۆرەکانی بەقاچاخبردنی نەوت دیاریکراوە، بەڵام باس لە بەقاچاخبردنی نەوت نەکراوە بەڕێگەی بۆری داواشمان کرد ئەو خاڵە زیادبکرێت، بەڵام زیاد نەکرا".
وتیشی "لە یاساکەدا جۆرەها سزای تێدایە، هەروەها ئەرکی پەرلەمانی کوردستان چاودێری کردنە بۆهەر یاساییەک کە دەردەکات، بۆ ئەوەی بزانرێت وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت".