کوردستانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ بەڵێنەکەی خۆمان بەجێگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان؛ بەڵێنەکەی خۆمان بەجێگەیاند
مەودا میدیا- 
      

سەبارەت بەهەناردەی هەناری کوردستانە بۆ دەرەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپۆستێکدا رایگەیاند؛ "بەڵێنەکەی خۆمان بەجێگەیاند"، پۆستەکەی مەسرور بارزانی لەکاتێکدایە کە لەماوەی رابردوودا قسە لەسەر هەناردەکردنی هەناری کوردستان بۆ دەرەوە کرا و جووتیاران داوایان کرد ئاسانکارییان بۆ بکرێت تاکوو بەرهەمەکانیان بگاتە وڵاتان.


مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەپۆستێکدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند؛ "بەڵێنەکەی خۆمان بەجێگەیاند" بەڵێنەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێم سەبارەت بەهەناردەی هەناری کوردستانە بۆ دەرەوە.

لەیەکەم کاروانیشدا 500 تۆن هەناری هەڵەبجە و زاخۆ لەدوای پشکنین و دڵنیابوون لە کوالێتییەکەی هەناردەی ئیمارات کراوە.

ئەگەرچی کوردستان دەوڵەمەندە بە بەرهەمی هەنار، بەڵام ساڵانە لەوڵاتانی میسر و تورکیا و ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە هەنار هاوردەی هەرێم دەکرێت و ئەوەش نیگەرانی لای جووتیاران دروستکردووە کە بەرهەمەکەیان وەک خۆی لەبازاڕەکاندا ساخناکرێتەوە.

لەماوەی رابردووشدا چەند جووتیارێک لەسەر ئەرکی خۆیان هەناری هەڵەبجەیان گەیاندە چەند وڵاتێکی ئەورووپی و بەریتانیا و لەلایەن بازرگان و خەڵکەوە پێشوازییەکی باش لەبەرهەمەکە کراو و فرۆشرا.

 
ژ.م
Qaiwan
Qaiwan