کوردستانی
هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئاسایش و هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان ئەنجامدا بەمەبەستی دەستگیکردنی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ی ئاداری 2020 هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ئاسایش و هاوپەیمانان ئۆپراسیۆنێکی هاوبەشیان لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان ئەنجامدا.
هەربەپێی زانیارییەکان، ئۆپراسیۆنەکە بەمەبەستی دەستگیکردنی چەکدارانی داعش لەو ناوچەیە ئەنجامدراوە، هەروەها لەکاتی ئۆپراسیۆنەکەدا دوو گومانلێکراو بینراون و کە لەکاتێکدا هەوڵی دەستگیرکردنیان دراوە شەڕە تەقە لەنێوان ئەو دوو گومانلێکراوە و هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش روویداوە، بەڵام دوو گومانلێکراوەکە دەستگیر نەکراون.