کوردستانی
رەوشی کەشوهەوای شارەکانی کوردستان بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی کانونی یەکەم و سبەینێ دووشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2022ی شارەكانی هەرێمی كوردستانی بڵاوكردەوە.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسیی هەرێمی كوردستان بێت، بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ درووستبوونی تەمێکی سوک، لە دوانیوەرۆ ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم هەیە بە تایبەتی لە هەندێک ناوچە شاخاوییەکانی سەر بە پارێزگای هەولێر و سلێمانی، لە درەنگانی شەودا ئەگەری دووبارە درووسبونی تەمێکى سوک هەیە، پلەكانی گەرما لەنێوان 6 بۆ 20 پلە دەبێت.

هەر بەپێی پێشبینییەكان، سبەینێ دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت , لە کاتەکانی ئێوارەدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، پلەكانی گەرما لەنێوان 16 بۆ 21 پلە دەبێت.
س.ر
بیروڕا