کوردستانی

لەبارەی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی کرێنشینان زانیاریی نوێ ئاشکرادەکرێت
مەودا میدیا- 

سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەبارەی دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان زانیاری دەخاتەڕوو و رایدەگەیەنێت هەوڵدەدەین لە داهاتوودا پرۆژەی دیکەی هاوشێوەمان هەبێت.

محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی کوردستان لەبارەی یەکەی نیشتەجێبوونی کرێنشینان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "لە ئیدارەی زاخۆ کارەکان دەستیپێکردووە و لە هەولێر و سلێمانی و گەرمیان زەوی و وەبەرهێن دیاریکراون تەنها دانانی بەردی بناغە ماوە بۆ دەستپێکردنی".

ئاماژەی بەوەشکرد "لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان لیژنەی تایبەت بۆ تیروپشکی ناوەکان پێکهێنراوە و ئەوانەی فۆڕمیان پڕکردووەتەوە 120 هەزار کەس دەبن، لە قۆناغی ئەمجارەدا 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون دروستدەکرێت و هەوڵدەدەین لە داهاتوودا پرۆژەی دیکەی هاوشێوەمان هەبێت".

لە ماوەی رابردوودا حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە دروستکردنی 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کرێنشینان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan