کوردستانی
ئاگادارییەک بۆ هاوبەشانی کارەبا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆى زۆر بەکارهێنانى کارەبا پێوەرى زیرەکى بەشێک له هاوبه‌شان فیوز دەکات و هاوڵاتییان خۆیان فیوزەکەیان بەرزدەکەنەوە ئەوەش زیان بە ئەمپێری کارەباى هاوڵاتییان دەگەیەنێت.
بەهۆى زۆر بەکارهێنانى کارەبا پێوەرى زیرەکى بەشێک له هاوبه‌شان فیوز دەکات و هاوڵاتییان خۆیان فیوزەکەیان بەرزدەکەنەوە ئەوەش زیان بە ئەمپێری کارەباى هاوڵاتییان دەگەیەنێت.
عەلی ئيسماعيل، ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵای سیستمی پێوه‌ری زیره‌ك رایگه‌یاند "ئێمه وه‌كو وەزارەتى کارەباى حکومەتى هەرێمى کوردستان له وه‌رزی زستاندا به‌هۆی زیادبوونی خواست له سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌بای زیاتر له‌لايه‌ن هاوبه‌شانه‌وه، بڕیارماندا بڕی كاره‌با له سیستمی پێوه‌ری زیره‌ك له 40 ئه‌مپێرەوە بکەینە 30 ئه‌مپێر، له لایه‌كی دیکەوە خشتەى کارپێکردنى ئامێرە کارەبایيەکانى ئاشکرا کردووە، بۆیە پێویستە تا ئاستى 30 ئەمپێر هاوڵاتییان کارەبای زیاتر بەکارنەهێنن".
ئاماژەی بەوەکرد "زۆرجار هاوڵاتیيان ئەگەر لەو رێژەیە زیاتر کارەبايان بەکارهێنا فیوزى پێوەرى زیرەک دەکوژێتەوەو دواى ماوەیەک ئۆتۆماتیکى دادەگیرسێتەوە، بەڵام هەندێک هاوڵاتیى دەچێتە لاى محەویلەکە و کارەباى تەواوى محاویلەکە دەکوژێنێتەوە و دای دەگیرسێنێتەوە بۆ ئەوەى فیوزەکەى خۆى كارپێبكاته‌وه ئەوەش زیان له ئامێرە کارەباییەکانى ماڵان دەدات".
ئەو ئه‌ندامه‌ی لێژنه‌ی باڵای سیستمی پێوه‌ری زیره‌ك ئەوەشی خستەڕوو "پێویسته هاوبه‌شانی كاره‌با خۆیان لەو دیاردەیە بەدوور بگرن و لە حاڵەتى درەنگ هاتنەوەى کارەباکەیان پەیوەندى بە ژمارە تەلەفۆنە تایبه‌ته‌كانی پێوه‌ری زیره‌ك بکەن کە بۆیان دیارىکراوە و پەیوەندیکردن پێیانەوە بێ بەرانبەرە".
بۆ زانینی ژمارەکان کلیک لێرە بکە
س.ر
بیروڕا


