کوردستانی
به‌رنامه‌ی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییەکان گۆڕانکاری بەسەردا هات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی نرخی ئەمپێری کارەبای موەلیدە ئەهلییەکانی بۆ مانگی 11ی 2022 دیاریکرد و راشیگەیاند خشتەی پێدانی کارەبا گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 4ی کانونی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "ئەمڕۆ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كۆبووه‌وه، به‌پێی نرخی گازوایل نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موه‌لیدە بە (57) دینار بۆ مانگی (11) تشرینی دووه‌م دیاریكرا کە به تێكڕایی موەلیدە ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان لەنێوان (220) بۆ (255) کاتژمێر كاریانكردووە، بەمەش نرخی ئەمپێرێك كاره‌با لەنێوان (13.000) هه‌زار بۆ (14.500) هەزار دینار دەبێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێك موه‌لید كه به‌رنامه‌ی كاركردنیان له 7ی به‌یانی بۆ 1ی شەو كاریان كردووه نرخی ئه‌مپێریان له نێوان 15.000 هه‌زار دینار بۆ 16.500 دینار ده‌بێت".
ئاماژەی بەوەشکرد "به‌هۆی جیاوازی كارپێكردنی موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان و دابینكردنی كاره‌با بۆ هاوڵاتییان له گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكه، نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌با له‌گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاوازە".
ئەوەشخراوەتەڕوو "بەرنامەی كاركردنی موەلیدەكان بۆ مانگی كانونی یه‌كه‌م كاتژمێر (6:30 بۆ 8:00)ی به‌یانی و كاتژمێر (1)ی پاشنیوه‌ڕۆ بۆ (1)ی شه‌و، هه‌ركات كاره‌بای حكومی نه‌بوو موه‌لیده ئه‌هلییه‌كان كارەبا بۆ هاوڵاتییان دابینبكەن".
س.ر

بیروڕا