کوردستانی

قەرزی درێژخایەن دەدرێت بەم کەسانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەرزی درێژخایەن دەدرێت بەم کەسانە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد بەشێوەى قەرزی درێژخایه‌ن، ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران دابیدەکەن

ئەمڕۆ یەکشەممە 4ی کانونی یەکەمی 2022 لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەشێوەى قەرزی درێژخایه‌ن، ئامێر و کەلوپەلی کشتوکاڵی بۆ جوتیاران دابیندەکرێت".

ئاماژە بەوەکراوە "ئەم هەنگاوەی وەزارەتى کشتوکاڵ و سەرچاوەکانى ئاو، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنى کارنامەى کابینەى نۆیەمە به مه‌به‌ستی پاڵپشتیكردن و یارمه‌تیدانی جوتیاران، تاوەکو زیاتر په‌رە‌ به‌ كاره‌كانیان بده‌ن و نەوەک تەنها پێویستى ناوخۆیی بەرهەم بهێنن، بەڵکو هەناردەى دەرەوەى وڵاتیشى بکەن".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan