کوردستانی

روونكردنەوەیەك لەبارەی کاتژمێرەکانی پێدانی كارەبای نیشتمانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


روونكردنەوەیەك لەبارەی کاتژمێرەکانی پێدانی كارەبای نیشتمانی
مەودا میدیا-

لەبارەی دەنگۆی جیاوازی لە نێوان شار و گوندو ناوچە جیاجیاكان بۆ ماوەی پێدانی كارەبای نیشتمانی، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی روونكردنەوە دەدات و جەخت لەوەدەكاتەوە "ئەوەی دەوترێت ناڕاستەو بە پێچەوانەوە ئەو شوێنانەی ساردن و كارەبای موەلیدەیان نییە هاوكاریی زیاتر دەكرێن لەكاتی دانانی كاتژمێرەكانی پێدانی كارەبا".

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی لە روونكردنەوەیەكدا دەڵێت "ئاگاداری دانیشتووانی شارباژێر و قەزای ماوەت دەكەینەوە، كە لە چەند پەیجێك كۆمەڵێك زانیاری ناراست لەسەر رێژەی پێدانی كارەبا بە ناوچەكە بڵاوكراوەتەوە، دەمانەوێت راستی پێدانی كارەبا و چۆنیەتی دانانی بەرنامەی كارەبا بۆ دانیشتوانی شارباژێر و هەموولایەك روون بكەینەوە، ئێستا بەهۆی نەبوونی سوتەمەنی و دابەزینی پلەكانی گەرما، خواست لەسەر بەكارهێنانی كارەبا  زۆر بەرز بووەتەوە ئەوەش وایكردوە رۆژ لە دوای رۆژ بڕی کاتژمێرەکانی كارەبای نیشتیمانی كەم ببێتەوە و سەبارەت بەوەی كە تەنیا كارەبای شارباژیر كەمكرابێتەوە راست نیە".

باسی لەوەشكردووە "بەرنامەی دابەشكردنی كارەبای نیشتیمانی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دادەنرێت  بۆ هەر سێ بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین، وە ئاگاداریش كراون كە لەپێدانی بەرنامەدا رەچاوی ئەو ناوچانە بكەن كە ساردن و موەلیدەیان نییە، بۆ ئەوەی لەدانانی بەرنامەشدا بنوانین ئەو بڕە كارەبایەی هەیە بەیەكسانی دابەش بكرێت بەڕێوەبەری گشتیی كارەبای سلێمانی و هیچ بەڕێوەبەرێكی گشتی دیكە دەست لە كاروباریان وەرنادات و وە لەدوای چاوپێكەوتن لەگەڵ نوێنەرانی ناوچەكە جەخت كرایەوە لەكۆنترۆڵ بۆ هاوكاری زیاتری ناوچەكانی دەرەوەی شار و هەموو كات نوێنەرانی ناوچەكان، خۆیان ئەتوانن سەردانی كۆنترۆڵ بكەن بۆ ئەوەی لەنزیكەوە ئاگاداری ئەم راستییانە بن".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan