کوردستانی
مەودا میدیا زانیاری لەسەر هاوڵاتییە کەرەنتینەکراوەکانی قەزای سۆران بڵاودەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوبەری تەندروستیی سۆران رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ 288 هاوڵاتی رەوانەی ماڵەوە کرانەوە لە قەزاکانی سۆران و رەواندز کە پشکنینەکانیان پاک بوون ئاماژەی بەوەشکرد سبەی ژمارەیەکی دیکەش دەنێردرێنەوە ماڵەوە.
د.کاروان جەمال، بەڕێوبەری تەندروستیی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای مانەوە دوو هەفتە لە ژێر چاودێری پزیشکیدا کە لە کەرەنتینە مابوونەوە ئەمڕۆ 288 هاوڵاتی رەوانەی ماڵەوە کرانەوە لە قەزاکانی سۆران و رەواندز".
ئاماژەی بەوەشکرد "سبەی دوانیوەڕۆکەی 111 کەسی دیکە رەوانە دەکرێنەوە بۆ ماڵەوە کە سەرجەمیان پشکنینیەکانیان پاکە و هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نین".
ئەوەشی خستەروو "ئەو شوێنانە هەمیشە کراوە دەبن بۆ ئەوەی هەر هاوڵاتییەکی دیکە هەبوو لەوێ کەرەنتینە بکرێن".