کوردستانی

پەرلەمانتارانی كوردستان بە نهێنی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


پەرلەمانتارانی كوردستان بە نهێنی دەستیان لەكار كێشاوەتەوە؟
مەودا میدیا-

سەرۆكایەتی دیوانی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتاران بەنهێنی روونكردنەوەیەك بڵاو دەكاتەوە و دەڵێت "جگە لە پەرلەمانتارانی یەكگرتوو هیچ پەرلەمانتارێكی دیكە بە رەسمی دەستیەكاركێشانەوەی پێشكەش نەكردووە".

سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمانی كوردستان لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "بۆ رای گشتی رایدەگەیەنین كە ماوەیەكە لێرە و لەوێ باس لەوە دەكرێ گوایە چەند ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان بەنهێنی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش بە سەرۆكایەتیی پەرلەمان و سەرۆكایەتیی دیوانی پەرلەمان كردبێت".

باسی لەوەشكردووە "بە پێویستی دەزانین رایبگەیەنین تا ئەمڕۆ 4ی 12ی 2022 جگە لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان، هیچ پەرلەمانتارێكی تر لە فراكسیۆنەكانی دیكە بە رەسمی دەست لەكاركێشانەوەیان پێشكەش نەكردووە".

ك م 

Qaiwan
Qaiwan