کوردستانی

یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی داواكاری دواخستنی كاتی تاقیكردنەوەكان هاتە دەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتیی مامۆستایان لەبارەی داواكاری دواخستنی كاتی تاقیكردنەوەكان هاتە دەنگ
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

نوسراوێك بەناوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە و تێیدا داواكراوە كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لە 14ی ئەم مانگەوە دوابخرێت بۆ مانگی یەكی ساڵی داهاتوو هاوشێوەی ساڵانی رابردوو، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستانیش دەڵێت "ئەو نوسراوە ساختەیە و پەیوەندی بە یەكێتیی مامۆستایانەوە نییەو هیچ هۆكارێكیش نییە بۆ دواخستنی كاتی تاقیكردنەوەكان".

عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "نوسراوێك بڵاوكراوەتەوە بەناوی یەكێتی مامۆستایانەوە گوایە داوای دواخستنی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم دەكات بۆ مانگی یەكی ساڵی داهاتوو ئەو نوسراوە رەسمیی نییەو پەیوەندی بە یەكێتیی مامۆستایانەوە نییە".

باسی لەوەشكرد "بەهیچ جۆرێك باس لە دواخستنی كاتی تاقیكردنەوەكان نەكراوە و هیچ شتێكیش نەبووە كە ببێتە هۆكاری دواخستنی كاتی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم و تاقیكردنەوەكان ئاسایی لەكاتی دیاریكراو بەڕێوە دەچێت".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan