کوردستانی
پارتی گۆڕانکاری لە چەند پۆستیكی حکومیدا دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2022 مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبێتەوە و گۆڕانکاری لە چەند پۆستێکی حکومیدا بکات.
بەپێی ئەو زانیاریانەی میدیاکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بڵاویانکردووەتەوە، لە کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی پارتیدا ژمارەیەک گۆڕانکاری دەکرێت و کەسانی نوێ لە شوێنی ئەو کەسانە دادەنرێت کە پۆستیان لەناو دامەزراوەکانی حکومەت هەیە و بوونەتە ئەندامی مەکتەبی سیاسیی حزب.
ئەوەشخراوەتەڕوو، پێشنیازی گۆڕانکارییەکان ئاراستەی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی کراوە و رەزامەندیی لەسەر بەشێکی گۆڕانکارییەکان داوە، یەکێک لەوانەش دانانی ئەحمەد کانییە بە وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە جێگەی پشتیوان سادق؛ هەروەها دانانی عەبدولخالق بابیریی بە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە لە جێگەی سەربەست لەزگین.
پشتیوان سادق بە بڕیاری مەکتەبی سیاسی و دوای کۆنگرە، پۆستی بهرپرسی مهكتهبی رێكخستنی پارێزگای دهۆكی حزبەکەی وەرگرت، سهربهست لهزگینیش پۆستی بهرپرسی مهكتهبی رێكخستنی پارتیی له سنووری پارێزگای ههولێر وهرگرت.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا بهرپرسی مهكتهبی رێكخستنی پارتی له دهۆك دیاریدەکرێت کە هەریەک لە له عهلی عهونی، ئهندامی كومیتهیی ناوهندی و بهرپرسی لقی 8ی پارتی له ئیدارهی سهربهخۆی زاخۆ، حهمید عهلی و سهباح بهیتوڵڵان پێشنیازکراون.
ئەم گۆڕانکارییانەش دوای ئەوە دێت له رۆژانی 3 تاوەکو 5ی تشرینی دووەمی 2022 پارتی دیموكراتی كوردستان له پارێزگای دهۆك كۆنگرهی 14ی بەست.
س،ر

بیروڕا