کوردستانی
رێگەیەک بۆ ماوەیەکی کاتی دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکاتەوە کە سبەینێ بۆ ماوەیەکی کاتی رێگەی هەولێر - گەزنە دادەخرێت.
فازڵ حاجی، وتهبێژی پۆلیسی هاتوچۆی ههولێر بە مەودا میدیای رایگهیاند "سەرجەم هاوڵاتییان و شوفێران ئاگاداردەکەینەوە کەوا رێگەی هەولێر - گەزنە سبەینێ کە دەکاتە 2022/12/6 لە کاتژمێر 6:00ی بەیانی تاوەکو ئێوارە دادەخرێت، بەمەبەستی کاری لابردنی هەردوو تاسەی کۆنکریتی سەر رێگەکە لەلایەن شارەوانییەوە".
ئاماژەی بەوەکرد "لە ماوەی داخستنەکە شوفێران دەتوانن لە سایدی هاتن بۆ هەولێر لە دهۆکەوە شەقامی 150مەتری بەکاربهێنن وبۆ چوونیش بۆ دهۆک لادانی کاتی سەر رێگەکە بەکاربهێنن".
س،ر

بیروڕا