کوردستانی
بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستان تاوتوێکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە بە مەبەستی تاوتوێکردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران.
ئەمڕۆ دووشەممە 5ی کانونی یەکەمی 2022 بە مەبەستی گفتوگۆکردنى بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەران لیژنهی دارایی و كاروبارى ئابوورى، بهسهرپهرشتیی زیاد جهبار، سهرۆكى لیژنه و ئامادهبوونی جێگرى سهرۆكی لیژنه و بڕیاردەر و ئهندامان و راوێژکارانی لیژنهكه کۆبووەوه.

هەردوو بابەتی، پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران و راژەی خزمەتی فەرمانبەران، بابەتی سەرەکی کۆبوونەوەکە بوون کە لەسەر داوای سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژە بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (178) و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (95)ی رۆژی 26/10/2022 دوای راو سەرنج گۆڕینەوەی ئەندامان لەو بارەیهوە، لیژنە بە راپۆرتێکی ورد و تێروتەسەل وەڵامیان دایەوە.
سەبارەت بەو نووسراو و سكاڵایانەی ئاراستەی لیژنەكە كرابوون، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە خوێندنەوەیان بۆ كراوە و دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوهی ئەندامان، ئەوانەی پێویستییان بە وەڵامدانەوە هەبوو، وەڵام درانەوە، ئەوانەی دیکەش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیداركران بۆ كاری پێویست.
س.ر
س.ر
بیروڕا