کوردستانی
بەتۆمەتی كوشتنی كەسێك لە كفری تۆمەتبارێك لە تاسڵوجە دەستگیركرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا_
پۆلیسی سلێمانی رایگەیاندووە "مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی تاسڵوجە تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كفرییەوە داواكراوبووە ".
راگەیاندن و پەیوەندییەكانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردووەتەوە "دوای ئەوەی فەرمانێكی گرتن لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی كفرییەوە لەسەر تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتیمان، بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سەرجەم بنكەكانی راسپارد كە بەدواچوون و لێكۆڵینەوە بكەن بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تۆمەتبار" .
باس لەوەشكراوە "دوای لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی تاسڵوجەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت كە داواكراوبووە لەسەر دۆسیەی كوشتنی كەسێك و لەئێستادا تۆمەتبار ( م ، م ، ع) لەدایكبووی 1999 بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە".
ك م

بیروڕا