کوردستانی

لەماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 23 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەركراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەماوەی یەك مانگدا زیاتر لە 23 هەزار منداڵ لە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەركراون
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتيی گشتیی تەندروستی سلێمانی رایگەیاندووە "لە مانگی رابردوودا 23 هەزار و 430 منداڵ لەنەخۆشخانەی  منداڵانی فێركاری د.جەمال ئەحمەد رەشید چارەسەركراون" .

بەڕێوەبەرایەتيی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ئامارێكدا ئاشكرایكردووە "لەماوەی 1-11-2022 تاوەكو رێكەوتی 30-11-2022 لەنەخۆشخانەی منداڵانی فێركاری د.جەمال ئەحمەد رەشید لەشاری سلێمانی 23 هەزار و 430 منداڵی نەخۆش لەهەردوو بەشی دەوامی بەیانیان و بەشی راوێژكاری نەخۆشخانەكە بینراون و سەرجەمیان چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە و لەو ماوەیەشدا سێ هەزارو 61 منداڵ لەنەخۆشخانە داخڵ كراون".

باس لەوەشكراوە "لەمانگی رابردوودا لەو نەخۆشخانەیە 219 منداڵ لەبەشی بەدخۆراكی و 239 منداڵ لەبەشی تیشك و دەمار و 146 منداڵ لەبەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 937 حاڵەتی هەناسەتوندی  تۆماركراوە و 18 هەزارو 80 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 314 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 562 سۆنەر و 80 ئیكۆ و 24 نازور ئەنجامدراوە و 606 تیشك گیراوە".

ك م 

Qaiwan
Qaiwan