ئابووری
بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لە پرۆژە یاسای بودجەی 2023ی عیراق دەگۆڕێت ؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-كاروان مەحمود
ژمارەیەك ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق باس لەوەدەكەن ئەگەر بەهای دۆلار بەرانبەر دینار دانەزێت و بەهای دینار بەرز نەكرێتەوە دەنگ بە پرۆژە یاسای بودجەی 2023 نادەن و ئەندامێكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانیش دەڵێت "لە ئێستادا هیچ هەوڵێكی جدی نییە بۆ كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی".
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەوەی دەوترێت لەبارەی دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار عیراقی دوورە لە راستیی و تەنها دەنگۆیە چونكە بانكی ناوەندی جەخت لە جێگری ئەو نرخە دەكاتەوە كە ئێستا هەیە و ئەوەشی دەوترێت تەنها هەوڵی ژمارەیەك پەرلەمانتارە و ئامانجیان سیاسیی و رازیكردنی خەڵكە".
باسی لەوەشكرد "بەهۆی بەرزكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دیناری عیراقی عیراق لە رووی كورتهێنانی بودجەكەی سودی زۆری بینیوە و جگە لەوەش ئەوقەرزەی لەسەری بوو دایەوە و یەدەنگی دراویشی بەرزبووەتەوە و لە ئێستاشدا كە نرخی نەوت جێگیر نییە و هەوڵی ئامادەكردنی پرۆژە یاسای بودجەی 2023 هەیە هەوڵی كەمكردنەوەی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار نادرێت چونكە ئەگەری دابەزینی نرخی نەوت هەیەو ئەگەر ئەوەش بكرێت ئەو كات بودجە توشی كورتهێنان دەبێت و ئەبێت جارێكی دیكە بەهای دۆلار بەرز بكرێتەوە و ئەوەش لە زیانی دیناری عیراقی دەبێت".
لەبارەی گۆڕانكارییەكانی رۆژانی بەهای دۆلار بەرانبەر دینار وتی "ئەوە هەوڵی ژمارەیەك بازرگانەو لە پێناو بەرژوەندی خۆیانە ئەو نرخانەش دەگۆڕێت جیاوازییەكی كەمە و ئامانج لە سودبینینی ئەو بازرگانانەیە چونكە بەهای دۆلار بەرانبەر دینار لە ئێستادا هیچ گۆڕانكارییەكی بەسەردا نایەت و بانكی ناوەندیش ئەوە پشتڕاستدەكاتەوە".
ك م