راپۆرت

سەیرترین کولتوورەکانی جیهان

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەیرترین کولتوورەکانی جیهان
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد

کولتوورە سەیروسەمەرەکانی خەڵکی جیهان زۆرن و هەریەکە و ئایین و دابونەریتی جیاواز بە خۆی هەیە، پابەندییەتی، هەندێک بیروباوەڕی باو لە ناو هەندێک هۆز و عەشیرەتدا هەیە وەک کلتوورێکی پیرۆز سەیر دەکرێت.

فامادیهانا لە ماداگاسکار
هۆزێک لە ماداگاسکار، بەشێوەیەکی باو گۆڕی کەسەکانیان هەڵدەدەنەوە، ئەم هۆزە تەرمیی مردووەکەیان لەپارچە قوماشێکەوە دەپێچنەوە و بە جووڵەی سەیر و سەماکردن جارێکی دیکە دەینێژنەوە و هەر حەوت ساڵ جارێک ئەم هۆزە ئەو مەراسیمە بۆ مردووەکانیان ئەنجامدەدەن .

گەیستن بە تەمەنی باڵغبوون لە بەرازیل
خەڵکی هۆزێک لە بەڕازیل بە شێوازێکی سەیر کەتێک کوڕەکانیان دەگەنە تەمەنی باڵغبوون بۆنەیەکی تایبەتیان بۆ دەگرن، لەبۆنەکەدا پێویستە کوڕەکان دەستکێشیک لەدەست بکەن کە پڕ کراوە لە مێروولە و ناچارن بەوجۆرە سەما بکەن، جوڵەکانیان نابێت لە 20 جار بۆ ماوەی 10 خولەک کەمتر بێت، ئازاری گازگرتنی مێروولەکان بەئەندازەیەک زۆرە کە بەرگەگرتنی زۆر زەحمەتە. 

رێگا رۆشتن بەسەر خەڵووز لە چین
لەدایکبوونی منداڵ لە جیهاندا زۆر پیرۆز و دڵخۆشکەرە بۆ خەڵکی، بەڕێوەچوونی بۆنەی لەدایکبوون لە چین جیاوازە و لەکاتێکدا ژنێک تازە منداڵی بووە نابێت خەڵکی لەدەورووبەری زۆر قسە بکەن تاوەکو وەزەی خراپ نەڕوات بۆ منداڵەکە، جگە لەوە بڕوایان وایە دانانی چەقۆ لەژێر سەرینی منداڵەکە وا دەکات شتی نامۆی لێ دوورکەوێتەوە، لە هەموو ئەوانە سەیرتر کاتێک پیاوێک هاوسەرەکەی دووگیانە دەبێت بیگرنە کۆڵیان و بەسەر خەڵووزدا بەپێی پەتی بڕۆن، بەم کارەیان پیاوانی چینی دەیسەلمێنن خۆیان ئامادە دەکەن بۆ بەرپرسیارێتی بەخێوکردنی منداڵ. 

بڕینی پەنجە لە ئەندۆنسیا
یەکێک لە باوترین نەریتەکانی هۆزێک لە ئەندۆنسیا خواردنی خۆڵی ئاگرە، ئەم هۆزە لەدوای مردنی کەسێکیان پەنجەکانی خۆیان دەبڕن بۆئەوەی دەریخەن چەندە بە ئازارن بۆ لەدەستدانی ئازیزێکیان، ئازاری جەستەییان تێکەڵ بە ئازاری رۆحی خۆیان دەکەن.

خواردنی خۆڵی مردووەکانیان لەئەمازۆن
هۆزێك لە ئەمازۆن مردووەکانیان بەخاکناسپێرن، لەبری ئەوە تەرمەکان دەسووتێنن و خۆڵەکەی لەنێوان کەسووکاری مردووەکە دابەش دەکرێت بۆ ئەوەی بیخۆن، ئەوان بڕوایان وایە بەو کارەیان کەسەکە لەنێوانیان هەمیشە زیندوو دەمێنێتەوە.

بڕینی قژ لە مەراسیمی ماتەمینی لە لۆرستانی ئێران
چەند هۆزێک لە لۆرستان لە مەراسیمی ماتەمینی و دوای مردنی کەسێکی ئازیزیان بەتایبەت کەسەکە ئەگەر گەنج بێت قژیان دەبڕن و دەیبەستن بە دەستیانەوە و بەو دەستانەیە ئەکێشن بە روخساریاندا تاوەکو برینداری دەکەن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن