کوردستانی
حەج و عومرە هەلی کار بۆ گەنجان دەڕەخسێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت گەشتەکانی عومرە بەردەوامی هەیە و ئەوانیش وەک بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی چاودێری گەشتەکان دەکەین، ئاماژەی بەوەکرد ئەمساڵ ئاسانکاری زۆرکراوە بۆ پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "گەشتەکانی عومرە بەردەوامی هەیە و ئێمەش وەک بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە لە هەردوو فڕۆکەخانەی هەولێر و سلێمانی چاودێری گەشتەکان دەکەین، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکان باشترین خزمەت بە عومرەکاران پێشکەش بکەن".
ئاماژەی بەوەکرد "ئەمساڵ ئاسانکاری زۆرکراوە بۆ پێدانی مۆڵەت بە کۆمپانیاکانی حەج و عومرە و ئەوانەشی ئێستا داواکاری پێشکەشدەکەن زۆربەیان گەنجن و هەلیش بۆ چەند کەسێکی دیکە دەڕەخسێنن کە کار لە کۆمپانیاکە بکەن، چونکە یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە دەبێت ئەو کەسە کاری دیکەی نەبێت و عومرەیەکی کردبێت".
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە وتی "بەهۆی ئەوەی ئێستا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا کاردەکەن پێشبڕێکی زۆر هەیە لەسەر نرخەکان ئەمەش وایکردووە نرخەکان گونجاوبێت، هەروەها هەر کۆمپانیایەک سەرپێچی بکات لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت و سزا دەدرێت".
س.ر

بیروڕا