کوردستانی

سبەینێ لەم ناوچانە نەوتی سپی دابەشدەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ لەم ناوچانە نەوتی سپی دابەشدەکرێت
مەودا میدیا-

قایمقامییەتی پێنجوێن ئاگاداری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن هەردوو ناحیەی ناڵپارێز و گەرمەک دەکاتەوە کە سبەینێ چوارشەممە نەوتی سپی لەو دوو ناوچەیە دابەشدەکرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 6ی کانونی یەکەمی 2022 قایمقامییەتی قەزای پێنجوێن رایگەیاند "ئاگاداری دانیشتووانی قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز دەکەین کە رۆژی چوارشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2022 یەکەم بەشی نەوتی سپی دێت  بۆ پێنجوێن و بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت".

ئاماژەی بەوەکرد "نرخی یەک بەرمیل نەوت بە سێ هەزار و 500 دینارە و بڕی نەوتەکەش 200 لیترە، بە چەند قۆناغێک نەوت بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت".

ئەوەش خراوەتەڕوو "بە کارتی سوتەمەنی (پێنجوێن کۆدی 283) و کۆپی ناسنامە یاخود هەر بەڵگەنامەیەکی دیکەی فەرمی نەوتەکە دەدرێت بە هاوڵاتییان.

قایمقامی قەزای پێنجوێن داوا لە هاوڵاتییان دەکات تەنها لە گەڕەکئ خۆیاندا بەرمیلی نەوت ڕیزبکەن، دابەشکردنەکەش لە گەڕەکی (کانی گوێژ)ەوە دەستپێدەکات بەڕیزبەندی دەچێت بۆ گەڕەکەکانی دیکەی ناو پێنجوێن و ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan