کوردستانی

بکوژی ژنە کوژراوەکەی قەزای رانیە دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بکوژی ژنە کوژراوەکەی قەزای رانیە دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ئیدارەی راپەڕین دەستگیرکردنی بکوژی ژنێکی راگەیاند کە لە مانگی رابردوو تەرمەکەی لەنزیک زێێ بچوک دۆزرابووەوە.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی راپەڕین هاتووە "دوای ئەوەی هەواڵێکمان پێگەیشت لەسەر دیار نەمانی ژنێك بە ناوی (ناسكە قادر پیرۆت) لەن احیەی چوارقوڕنەی سەر بە قەزای رانیە كە لە رێکەوتی (13/11/2022) لە ماڵەوە چووەتە دەرەوەو نەگەڕاوەتەوە، بۆ ئەم مەبەستە دەستبەجێ  قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم هاتە سەرخەت و بە فەرمانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرایەتیمان و دەزگا ئەمنیەكانی سنوورەكەی راسپارد كە هەرچی زووە چارەنووسی ئەو ژنە یەكلایی بكرێتەوە، بە بڕیاری بەرێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە دۆسیەی لێكۆڵینەوەی بۆ كرایەوە".

‎ئاماژە بەوەکراوە "بۆ ئەم مەبەستە دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیمان (بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی راپەڕین) بە فەرمانی بەڕێوەبەر لیژنەیەك پێكهێندرا بۆ لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی چارەنووسی ناوبراوی سەرەوە، بۆیە لیژنەكە دەستبەجێ دەستیكرد بە لێكۆڵینەوەو بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری و بەڵگە لەسەر دیار نەمانی (ناسكە قادر پیرۆت)".

‎ ئەوەش هاتووە "لە رێکەوتی 24/11/2022 بە هاوكاری هاوڵاتییانی دڵسۆزی سنوورەكەمان و ئاگاداراكردنەوەمان بە بوونی تەرمێك لەنزیك زێی بچووك، دەستبەجێ هێزەكانمان بە هاوكاری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین و بەبڕیاری دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە گەیشتینە ئەو شوێنەی كە تەرمەكەی  لێبووە، دوای هێنانە دەرەوەی تەرمەكەی رێكاری یاسایی پێویست گیرایە بەر و تەرمەكەی هێندرا بۆ پزیشكی دادی رانیە و دواتر لەوێشەوە بەرێكرا بۆ پزیشكی دادی سلێمانی بە مەبەستی توێكاری".

‎ئاسایشی راپەڕین دەڵێت "لەهەمان كاتدا لەسەر كەیسەكە بەبڕیاری بەڕێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە، چەندین كەس دەستگیركران، دوای لێكۆڵینەوەی وردو كۆكردنەوەی بەڵگەی پێویست، یەكێك لە دەستگیركراوەكان بەناوی (خ,ڕ) تەمەن (39) ساڵ  لەبەردەم بەرێز دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی رانیە دانی بەتاوانەكەی ناوە و لەئێستادا راگیراوە بەپێی مادەی (406) لەیاسای سزادانی عیراقی و لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكە بەردەوامە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan