کوردستانی
فەرمانێكی وەزاری لەبارەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی ھەرێم داواكراوە ئەو خوێندنگانەی كە خوێندكاری ئێزیدی و كریستیانی تێدایە خشتەی تاقیكردنەوەكانیان لەگەڵ جەژن و بۆنە ئاینییەكانیان بۆ بگونجێنرێت و ئەوەش باسكراوە "بەھۆی رۆژی ئاڵاوە لە سەرجەم خوێندنگەكان تاقیكردنەوەی كۆتایی وەرزی یەكەم بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دوادەكەوێت ".
بە پێی فەرمانێكی وەزاری وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە ئیمزای ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە تێیدا هاتووە "لە بەر بەرژەوەندیی قوتابیانی ھەردوو پێكهاتەی (ئێزیدی و كریستیان)، بڕیارماندا بە پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری ئەو خوێندنگانەی كە خوێندكاری ھەردوو پێكھاتەی (ئێزیدی و كریستیان)یان تێدایە، تاوەكو خشتەی تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم بەجۆرێك رێكبخەن گونجاو بێت لەگەڵ جەژن و بۆنەكانیاندا، دەسەڵاتیان ھەیە كە پێش دەستپێكی رێكەوتی تاقیكردنەوەكان كە 14ی 12ی 2022 دەستپێدەكات، خشتەی تاقیكردنەوەكان رێكبخەن و تاقیكردنەوە ئەنجامبدەن".
لە نوسراوەكەی وەزارەتی پەروەردە ئەوەش هاتووە "لەبەر ئەوەی رۆژی ئاڵای كوردستان رێكەوتی 17ی ئەم مانگەیە و ئەو رۆژەش تاقیكردنەوەكانی كۆتایی وەرزی یەكەم لەسەرجەم خوێندنگەكان بەڕێوەدەچێت بەر لە دەستپێكردنی تاقیكردنەوەكان یەك كاتژمێر مەراسیمی رۆژی ئاڵا ئەنجامبدەن و تاقیكردنەوەی ئەو رۆژە یەك كاتژمێر دوادەكەوێت".
ك م

بیروڕا