کوردستانی

یەكێتیی زانایان سكاڵای دژی ئەو ژنە تۆماركرد كە "فرە ژنی بە لەش فرۆشی ناوبرد"

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەكێتیی زانایان سكاڵای دژی ئەو ژنە تۆماركرد كە "فرە ژنی بە لەش فرۆشی ناوبرد"
مەودا میدیا-

لقی سلێمانی یەكێتیی زانایان سكاڵای یاسایی لەرێی داواكاری گشتی لەسەر ئەو ئافرەتە تۆمار كرد، كە لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند "فرەژنی بەشێكە لە لەشفرۆشی".

بەپیی نوسراوێكی یەكێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان لقی سلێمانی رۆژی 5ی12ی2022 لەسەر راسپاردەی مەكتەبی تەنفیزیی یەكێتی زانایان، سكاڵای یاسایی لەرێی داواكاری گشتی لەسەر ئەو ئافرەتە تۆمار كرا كە لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی رایگەیاند "فرەژنی بەشێكە لە لەشفرۆشی".

لەبەشێكی سكاڵاكە هاتووە "ئێمە وەكو لقی سلێمانی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان لە دژی ئەو وتەو بێڕێزیانەی كە خاتوو (شیلان حەمە نوری) لەبەرنامەیەكی تەلەفزیۆنی كردوویەتی بەرامبەر بەوكەسانەی كە زیاتر لە هاوسەرگیریەكیان ئەنجام داوە و لەهەر دوو رەگەزی نێرو مێ، كە بە جۆرێك لە لەشفرۆشی ناوزەدیكردوون، كە ئەمە ناوزڕاندنی هەموو ئەو تاك و خێزانانەیە كە ئەو پرۆسەیان ئەنجام داوە".

باس لەوەشكراوە "ئەمە بێڕێزییە بە ئایەتەكانی قورئانی پیرۆز كە دەقەكانی رێگەی بە ئەنجامدانی زیاتر لە پرۆسەیەكی هاوسەرگیری داوە بەپێی بنەما شەرعیەكان، بێرێزییە بەرامبەر بە كۆمەڵگەی ئیسلامی و كوردەواری، كە بەدرێژایی مێژووی چواردە سەدەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ئەم پرۆسەیان ئەنجام داوە و بۆیە ئێمە لای خۆمانەوە ساكاڵای یاساییمان هەیە لەسەر ئەم خاتوونە لەهەمبەر ئەو بێڕێزی و ناوزراندنەی ئەنجامی داوە، داواكارین رێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتە بەر".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan