گێتی

كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی ناوی چووە لیستی ژنە كاریگەرەكانی جیهان

مەودا میدیا - سلێمانی |


كارمەندێكی تەندروستی سلێمانی ناوی چووە لیستی ژنە كاریگەرەكانی جیهان
مەودا میدیا-

پەرستارێك لەسنووری بەڕێوبەرایەتیی گشتی تەندروستیی سلێمانی بوو بەیەكێك لەكاریگەترین ژنان بۆ ساڵی 2022.

ئاژانسی  BBC بەریتانی  لیستی ژنانی كاریگەری لەجیهان بۆ ساڵی 2022 ئاشكراكرد كە ئەو لیستە پێكهاتووە لە 100 ژن لەسەرانسەری جیهان وەك میوزیسیان و گۆرانیبێژ و هونەرمەند و وەرزشەوان و چالاكوان و پیشەكار، لەنێو ئەو لیستەدا ناوی پەرستار (نیگار مارف) لەیەكەی سووتاوی 
لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری لەشاری سلێمانی تێدایە.

لە لیستی ژنانی كاریگەر لەجیهاندا هاتووە كارەكانی پەرستار (نیگار مارف) بریتیە لەچارەسەركردنی ئەو ژنانەی خۆیان سووتاندووە و ئاگریان لەخۆیان بەرداوە و ناوبراو نزیكەی 25 ساڵە لەنەخۆشخانەی سلێمانی بۆ سوتاوی و نەشتەرگەری جوانكاریی لەشاری سلێمانی كاردەكات لەبواری سووتانی منداڵان و چاودێری چڕ و هەروەها چارەسەری ئەو نەخۆشانە دەكات كەتووشی سووتان بوون.

ك م 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان