کوردستانی

لەبارەی فرۆشتنی سیمكارتی بێ ناونیشان هۆشداریدەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی فرۆشتنی سیمكارتی بێ ناونیشان هۆشداریدەدرێت
مەودا میدیا-كاروان مەحمود 

لە ماوەی رابردوو وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن هەڵمەتێكیان بۆ نەهێشتنی سیمكارتی بێ ناونیشان راگەیاند و لە ئێستاشدا وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش دەڵێت "ئەو سیمكارتانەی بێ ناونیشان دەفرۆشران لە بازاڕەكان نەماون و لە هەر شوێنێكیش بفرۆشرێت رێككاری یاسایی دەگرینەبەر".

دیلان رەشاد، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بۆ مەودا میدیا وتی "سیم كارتی بێ ناونیشان لە بازاڕەكان نەماوە و بەتەواوی كۆنترۆڵكراوە و لە ئێستاشدا هێڵی گەرممان داناوە لە هەر شوێنێك ئەو سیمكارتە بفرۆشرێت رێككاری یاسایی دەگرینە بەر".

باسی لەوەشكرد "بەدواداچوونی وردمان كردووە لەو شوێنانەی سیمكارتی بێ ناو نیشان دەفرۆشرا ئێستا نەماوە و بەوردی چاودێریش دەكرێن".

ك م 
Qaiwan
Qaiwan