گێتی

رەجەب تەیب ئەردۆغان: کۆبانی تەواو بوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


رەجەب تەیب ئەردۆغان: کۆبانی تەواو بوو
مەودا میدیا-

سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند یارییەکی ترسناک لەگەڵ وڵاتەکەی دەکرێت و ئەوانیش هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی کردووە، لەبارەی هێرشەکانیانەوە لە رۆژئاوای کوردستان وتی "''کۆبانی تەواو بوو... لە ئیدلب و لە کۆبانی لە هەموو ئەو ناوچانەدا رێوشوێنی پێویست هەرچییەک بێت لە هەر ساتێکدا دەیگرینەبەر، گرتووماننەتەبەر و لەمەودواش دەیگرینەبەر".

بەپێی ماڵپەڕی ئەنادۆڵو، رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، وتویەتی "دەزانین چ جۆرە یارییەک دەکرێت بۆ ئەوەی ئەو ئاگرەی دەوروبەری تورکیای گرتووەتەوە بگوازرێتەوە بۆ تورکیا. بۆ رێگەگرتن لەو جۆرە یارییانە هەنگاوی زۆر گرنگمان ناوە. ئەوانەی نەیانتوانی بە رێگاکانی دیکە تورکیا بهێننە سەر چۆک وەک دوا کارت ئابووریان بەکارهێنا".

سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای وڵاتەکەی بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند ''کۆبانی تەواو بوو... لە ئیدلب و لە کۆبانی لە هەموو ئەو ناوچانەدا رێوشوێنی پێویست هەرچییەک بێت لە هەر ساتێکدا دەیگرینەبەر، گرتووماننەتەبەر و لەمەودواش دەیگرینەبەر".

س.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان