کوردستانی

کەی تونێلەکەی دەربەندیخان دەکرێتەوە؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەی تونێلەکەی دەربەندیخان دەکرێتەوە؟
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی رایدەگەیەنێت لە 95%ی کاری نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە کراوە، ئاماژەی بەوەشکرد ئەگەر هەیە هەفتەی داهاتوو تونێلەکە بکرێتەوە.

فواد حەمە باقی، بەرپرسی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردن و پاراستنی رێگەوبانی سلێمانی لەبارەی تەواوکردنی کاری نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخانەوە بە مەودا میدیای راگەیاند "لە 95%ی کاری نۆژەنکردنەوەی تونێلەکە کراوە و تەنها چەند کارێکی کەمی تێدا ماوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ناتوانین رۆژی کردنەوەی تونێلەکە بەڕووی هاوڵاتییاندا دیاریبکەین، بەڵام پێدەچێت تاوەکو هەفتەی داهاتوو کارەکان تەواوبکرێت و تونێلەکە بکرێتەوە".

لە مانگی تشرینی یەکەمی 2022 حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری نۆژەنکردنەوەی تونێلی دەربەندیخاندا و بڕی  187 ملیۆن و 800 هەزار دیناری بۆ ئەو مەبەستە تەرخانکرد.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan