کوردستانی

شەڕەتەقە روویدا و کوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شەڕەتەقە روویدا و کوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ناحیەی پیرەمەگرونی سەر بە پارێزگای سلێمانی بەهۆی دروستبوونی شەڕ لەنێوان چەند هاوڵاتییەک کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە  7ی کانونی یەکەمی 2022 بەهۆی کێشەیەکەوە لەنێوان دوو هاوڵاتی دەبێتە شەڕ و تەقەدەکرێت لە ئەنجامدا کەسێک دەکوژرێت و کەسێکی دیکەش برینداربووە.

هەر بەپێی زانیارییەکان ئەو کەسەی کوژراوە ناوی شیروان حەسەنە و تەمەنی 30 ساڵە گەنجەکەی دیکەش کە بریندارە تەمەنی 28 ساڵە و رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، پۆلیس چووەتە شوێنی رووداوەکە و دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan