کوردستانی

وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوبەشانی دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاوبەشانی دەکاتەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاگادارییەکدا بڵاویکردەوە کە تیادا هاتووە هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی پسوڵە بڕ و تێچووی کارەباکەیان بزانن.

ئەمڕۆ چوارشەممە 7ی کانونی یەکەمی 2022 وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند " هاوبەشانی کارەبا دەتوانن لە رێگەی ماڵپەری پسووڵەوە بڕ و تێچوونی کارەباکەیان بزانن و  لە ماڵپەڕەکەدا تەنها پێویست بە نووسینی ژمارەی هەژماری کارەباکە دەکات".

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتەڕوو " ئەم ماڵپەڕە، لە رۆتیناتی ئیداری کەمدەکاتەوە و مامەڵەی هاوڵاتیان ئاسان دەکات، لەلایەکی دیکشەوە روونی و شەفافییەتی زیاتر لە تێچوونی کارەبا بۆ هاوڵاتییان دەستەبەردەکات کە تێیدا دەتوانن برى پاره‌ى خولى كۆتايی و بڕى قه‌رز و كۆى گشتیی پاره‌ى داواكراو بزانن".

کلێک لێرەبکە

س،ر
Qaiwan
Qaiwan